یەکگرتووی ئیسلامی داوا دەکات گۆڕان لە حکومەتی هەرێم بکشێتەوە

(0) / / كوردستان / ئەبوبەکر هەڵەدنی


Apr 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان داوایکردووە کە بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەجێ لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بکشێتەوە.

ئەبوبەکر هەڵەدنی لە نووسینێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە کە گۆڕانی ئێستا بە ئەسپایی لە گۆڕانەکەی جاران دەچێت و دونیایەک تێبینی و سەرنجمان لە سەر ڕۆڵ و پێگەی ئێستای هەیە کە ناجۆرە و دژ بە سەرەتای دروستوون و ئەو ئامانج و دونیابینیەی پشتیەوە بووە.

ناوبراو لە درێژەی نووسینەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئێستا هەزاران گۆڕانخواز زویرن و لەولاشەوە بێهیوایی خەڵک و بێمتمانییەیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دورینی کاڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە باڵای حیزبە دەسەڵاتدارەکان ئەوە دەخوازێت کە گۆڕان جەماوەرە قوربانیدەرەکەی ئاشت بکاتەوە کە هەرچی لە دەستیان هات پێشکەشیان کرد.

ئەبوبەکر هەڵەدنی داوایکردووە کە گۆڕان دەستبەجێ لە حکومەتی هەرێم بێتە دەرەوە لە بەر ئەوەی کە مانەوە لەم حکومەتە بەدەر لە شان ئارداویکردنی گۆڕان هیچی دی لێ شین نابێت./.