لە سەیر و سەمەرەکانی حکومڕانی کوردی
(0) /
ئەبوبەکر هەڵەدنی
لەهەموو دونیا لەوڵاتان یەک زانکۆی ئەمریکی هەیە لێرە دوان،ئەوەش بەرئەنجامی دوو حکومەتی ودوو ئیدراەیی. -هیچ میلەت وشۆڕشی هیچ گەلێک خۆزگە بە ستەم وحوکمی پێشوو ناخوازن،ڕۆمانیەکان ناڵێن خۆزگە بەسەردەمی شاوشیسکۆ وئەڵمانیەکان ناڵێن ئاخ بۆ حوکمی هیلتەر هەڵناکێشن، ئیسپانیەکانیش ناڵێن حەیف فرانکۆمان لەدەستچوو،هەروەک ئیتالیەکانیش بەخەیاڵیش ناگەڕێنەوە بۆ سەردەمی مۆسۆلۆنی. بەڵام بڕۆ کاسبکار وگەنج وژن و پیاوو پێشمەرگەی دێرین وزیندانی سیاسی وخانەوادەی شەهیدان بدوێنە زۆر بەداخەوە خۆزگە بۆسەردەمی بەعسی نەفرەتی دەخوازن،کەواتە لەمەشدا کورد لەکەس ناچێ. -لەچ دەوڵەتێکی دونیادا بوە کە باسی قەیرانی ئابوری بکەیت،بەڵام کەچە گۆڤارو ڕۆژنامەیەکی حزبی دانەخیت و قفڵ لەدوو بارەگای حزبی نەدەیت کەتەنها مووچەخۆری بەرسێبەر وڕاپۆرت نووسی درۆزن هاموشۆی دەکەن و نوقەی دوو ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی حزبی نەبڕیت کەجگە لەدروست کردنی شێرەبەفرینە یەک ئیشی تریان نەبێت،،گەر قەیرانی دارایی هەیە کوا بۆ موچەی سەدان بندیواروکاسەلێس نابڕن و داهاتەکەی بۆ ئەوگەنجانە ناخەنە گەڕ تاسەری خۆیان هەڵنەگرن. کورت وکرمانج ئێوە بۆ حومکڕانی میلەتێکی ستەمدیدە ناشێن وئەوانەی ئێستا بڕیاربەدەست وداهات بەدەستن(نەماندووبون،نە لێهاتن وشایستەییشیان هەیە)بۆ یە بەری یەک سەدە خەباتی میلەتێکیان بەبادا./.
تێبينيێك بنێرە: