تونس سێهەم وڵاتی ئەفریقی کە ڤاکسێنەکەی ڕووسیا بەکار دێنێت

(0) / / ئەفریقیا / تونس


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندرووستی تونس ڕایگەیاندووە کە ڤاکسێنی ڕووسی سپۆتنیک 7 بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ماوەی یەک ساڵ لەم وڵاتە بەکار دەهێندرێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی تونس تا ئێستا زیاتر لە 206 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و 6 هەزار و 599 کەس لەوان گیانیان لە دەست داوە.

پێشتریش هەر دوو وڵاتی گینە و جەزایر لە کیشوەری ئەفریقا بەکارهێنانی ڤاکسێنەکەی ڕووسیایان پەسەند کردبوو./.