فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق: گەورەترین پیلانی تیرۆریستیمان پووچەڵکردووەتەوە

(0) / / ئاسیا / بەغدا


Mar 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە گەورەترین پیلانی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی بەغدای پایتەخت پووچەڵکراوەتەوە.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە زانیاری درووست و پشتڕاستکراوی هەواڵگری لەوەدا سەرکەتوو بووین کە گەورەترین کردەوەی تیرۆریستی لە دژی شاری بەغدا پووچەڵ بکەینەوە.

ناوبراو وتی کە لە تارمیە لە کردەیەکی ئەمنی و سەربازیدا بەشێک لەو تیرۆریستانە کە پیلانەکەیان داڕشتبوو، لە ناو ببەین و بەشێکی دیکەیان دەستبەسەر بکەین.

لە مانگی یەکەمی ئەمساڵ دوو کردەوەی تیرۆریستی لە شاری بەغدا کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی لێکەوتەوە./.