سەدر زێباریی بێهیوا کرد
(0) /
سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆیی لە سەر کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیاند.
سەید موقتەدا سەدر ڕایگەیاند کە ئەگەر کاندیدەکەی پارتی مەرجەکانی تێدا نییە داوا لە پەرلەمانتارانی چاکسازی خواز ئەوەیە دەنگی پێ نەدەن.
سەدر ڕایگەیاندووە کە داوای چاکسازی دەکات نەک حوکم و دەسەڵات.
لە کاردانەوە بەرامبەر بەم هەڵوێستەی سەدر، مەسعود حەیدەر ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، هۆشیار زێباریی بە کاندیدی پارتی و ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی تەقەدوم ناو بردووە و جەختی لە سەر ئەوەش کردووەتەوە کە سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراقە./.
تێبينيێك بنێرە: