چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق ناکات

(0) / / ئاسیا / چوارچێوەی هەماهەنگی


Feb 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان پێشوازیی لە هەڵمەتی بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق کرد.

لە بەیاننامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکاندا هاتووە کە پێشوازی لە هەڵوێستی ئەو لایەنانە دەکەین کە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاندووە.

لایەنە شێعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی داوای وتووێژی زیاتریان کردووە بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕاستەقینە و جێی ڕەزامەندی لایەنەکان./.