ئەنجومەنی باڵای دادوەریی تونس بە فەرمانی سەرۆک کۆمار داخرا
(0) /
هێزەکانی پۆلیسی تونس ئەمڕۆ دووشەممە دەرگای بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەو وڵاتەیان داخست و ڕێگرییان لەوە کرد فەرمانبەران و دادوەرەکان بچنە بیناکەوە.
کەناڵی جزیرە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی دادی تونس ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆمار بە هیچ شێوازێک ویستی چاکسازیی نییە و دەیەوێت دەزگای دادیش وەک دەزگاکانی دیکە بخاتە ژێر دەسەڵات و کاریگەری خۆیەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی تونس تەنیا دەزگای چاودێریی سەر دەزگای دادی ئەو وڵاتەیە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەردەوام ڕەخنەی لە کار و بڕیارەکانی قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس گرتووە./.
تێبينيێك بنێرە: