بارەگای بارزانی بەرهەم ساڵحی تۆمەتبار کرد

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری بەرهەم ساڵح


Feb 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە سوورن لە سەر هێشتنەوەی هۆشیار زێباری وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار و کێشەکانیش چارەسەر دەکرێت.

عەرەفات کەرەم لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە دۆسیەکەی هۆشیار زێباری جێی مەترسی نییە و ئەو پێشتر ئەستۆپاکیی سەلمێندراوە و ئەوەی کە ئێستا دەبینرێت هەوڵێکی سیاسی و کاری بەرهەم ساڵحە.

ناوبراو وتی کە بایکۆتی دانیشتنەکەی پەرلەمان لە لایەن پارتییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بووە و لەوەش دڵنیاین کە چارەسەر دەکرێت لە بەر ئەوەی کە پێشتر لە گەڵ سەدرییەکان ئەوەمان یەکلایی کردووەتەوە کە هۆشیار زێباری کاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و بەدەر لەمەش لە سەرجەم فلتەرەکان تێپەڕ بووە و شتی لە سەر نەبووە.

عەرەفات کەرەم وتی کە ئێمە و سەدرییەکان و تەقەدوم هاوپەیمانین و بە بێ بەشداری ئەو هاوپەیمانییە هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان بەڕێوە ناچێت و نیسابی یاسایی تەواو نابێت.

ئەو بەرپرسەی بارەگای بارزانی ڕەتیکردەوە کە ویستی گۆڕینی هۆشیار زێباری هەبێت و وتی کە زێباری کاندیدی پارتی و سەدرییەکان و تەقەدومە./.