پەرلەمانی ئێران سکاڵای لە سەر حەسەن ڕۆحانی تۆمار کرد

(0) / / ئاسیا / حەسەن ڕۆحانی


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە سکاڵا لە سەر سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە تۆمار کراوە.

حوسێن عەلی حاجی دلیگانی ڕایگەیاندووە کە لە سەر پێشێلکردنی چەند مادەیەکی دەستووری، پەرلەمانی ئێران سکاڵای لە سەر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار تۆمار کردووە.

ناوبراو وتی کە سەرۆک کۆمار سەبارەت بە پلاندانان و بودجەی وڵات ئەرکە دەستوورییەکەی خۆیی بە جێ نەهێناوە و بە چەشنێک دەستووری پێشێلکردووە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە دۆسیەکەی ڕۆحانی ڕادەستی دەزگای داد دەکرێت./.