چەکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کەوتووەتە دەستی تیرۆریستانی داعش

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا داعش هاوپەیمانی فەتح


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە بەم دواییانە ڕێژەیەکی زۆر لە چەکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا کەوتووەتە دەستی تیرۆریستانی داعش.

عۆدەی خدران یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح لە سەر هەندێک جموجوڵی ئەمریکا لە پارێزگای دیالە هۆشداریی دا.

ناوبراو وتی کە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە زیادی کردووە و ئەمەش لە حەشارگەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەکانی وەک حەمرین بە ڕوونی دەبینرێت.

خدران بە ئاماژە بە چالاکییەکانی چەند مانگی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە وتی: بابەتی گرنگ گەیشتنی چەکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکایە بە تیرۆریستانی داعش، بە تایبەت چەکی پێشکەوتووی قەناس.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش لە سەدا 90 ی هێرشەکانیان لە ڕێگای ئەو چەکانەوە دەکەن و داوای ئەوەشی کرد کە دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت تا ڕوون ببێتەوە کە کێ ئەو چەکانەی بە داعش گەیاندووە.

وتیشی کە ئەمە بابەتێکی مەترسیدارە و زیان بە ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەگەێنێت و بەڵگەی ئەوەش هەیە کە لە چەند مانگی ڕابردوو پاڵپشتییەکی کەم وێنە لە داعش کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی زیاتربوونی چالاکی و هێرشەکانی تیرۆریستانی سەر بەو گرووپە لە دیالە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق./.