پیلانێکی هەڵهاتنی سەرکردەکانی داعش لە زیندانەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

(0) / / ئاسیا / داعش


Feb 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە سەر هەبوونی پیلانێکی نێودەوڵەتی کە یارمەتیدەری هەڵهاتنی سەرکردەکانی داعش لە زیندانەکانی ئەم وڵاتە دەبێت.

عارف حەمامی ڕایگەیاند کە پیلانێکی گەورە هەیە بۆ هەڵهاتنی زیندانییەکانی داعش بە تایبەت سەرکردەکانی ئەو گرووپە لە زیندانەکانی عێراق و ئەم پیلانەش لە زیندانەکانی پارێزگای ئەنبارەوە جێبەجێ دەکرێت کە زۆرترین سەرکردەی داعشیان تێدایە.

ناوبراو سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو پیلانەش وتی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ویستی ئەوەیان هەیە لە ڕێگای هێزە ناوخۆییەکانەوە ئاسایشی عێراق بخەنە مەترسییەوە و پشێوی بێننەوە بۆ ئەوەی کە ئاستەنگی ئەمنی زیاتر لە عێراق درووست بکەن./.