پارتی تۆمەتێکی نوێی خستووەتە پاڵ بەرهەم ساڵح
(0) /
ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری عێراق و تۆمەتباری کردووە بەوەی کە ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە دەکات.
ڕێبین سەلام ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و ئەو هەڵسووکەوتانەی بەغدا لە دژی هەرێمی کوردستان، هەوڵێکە کە بە ئامانجی سیاسی دەکرێت.
وتیشی کە هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی نێوان بارزانی، سەدر و حەلبوسی جەخت لە سەر سەرکەوتنی ڕێبەری ئەحمەد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەنەوە./.
تێبينيێك بنێرە: