نووسینگەی ناتۆ لە ئۆکرانیا داخرا

(0) / / ئەورووپا / ناتۆ ئۆکرانیا


Feb 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگەیاندووە کە نووسینگەی ئەم ڕێکخراوە لە شاری کیێف بە شێوازی کاتی داخراوە و فەرمانبەرەکانی بۆ شارەکانی لویۆ لە ئۆکرانیا و برۆکسێل لە بەلجیکا دەگوازرێنەوە.

ئەو بەرپرسەی ناتۆ ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای داخستنی نووسینگەکەی ناتۆ لە کیێف، ئەم ڕێکخراوە درێژە بە ئەرکەکانی لە ئۆکرانیا دەدات.

ڕاشیگەیاندووە کە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دۆخی ئۆکرانیا دەکرێت و دابینکردنی ئاسایشی فەرمانبەرانی ناتۆ لە ئێستادا بە گرنگترین ئامانج دادەنرێت./.