مەلا بەختیار: ڕێبەر ئەحمەدیش دوور دەخرێتەوە

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار ڕێبەر ئەحمەد


Feb 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕایگەیاند کە بڕیاری دوور خستنەوەی ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوەیە.

مەلا بەختیار لە میانەی کۆڕبەندی سەنتەری نالیا بۆ لێکەوتەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە نادەستووری ناساندنی یاسای نەوت و گازی هەرێم، وتی: دوای ئەوەی کە هۆشیار زێبارییان دوورخستەوە، بڕیاری نەوتیان دا و بڕیاری دوور خستنەوەی ڕێبەر ئەحمەدیش بەڕێوەیە کە نەهێڵن کاندیدی سەرۆک کۆمار بێت.

ناوبراو وتی کە ڕەنگە لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کۆنتڕۆڵکردنی گومرکەکان بێت، ئەوە باشە بە مەرجێک بە هەماهەنگی لە گەڵ هەرێمی کوردستان بێت، ئەو بەرەڵاییەی هەیە و ئەو گەندەڵییەی درووستکردووە کە بووەتە هۆی شەرمەزارکردنی حیزب و سەرکردەکانی.

ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سیاسی یەکێتی داوایکرد کە پارتی 173 کورسی هاوپەیمانەکانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکانی هەرێم بەکار بێنێت نەک بۆ شەڕی سەرۆک کۆمار./.