فۆئاد حوسێن: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ عێراق گرنگە
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پیران و کۆنگرێسی ئەمریکا جەختی لە سەر گرنگیی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران و گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ دۆسیەی ناوەکی ئێران کردەوە.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ شاندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە.
بە وتەی ناوبراو، فۆئاد حوسێن لەو کۆبوونەوەدا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقی کردووە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و ڕۆڵی بەغدا لە سیاسەتی ناوچەکە و گرنگیدان بە وتووێژ و دانوستانی تاوتوێ کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: