دونیای یەک جەمسەری تەواو
(0) /
شادمان مەلا حەسەن
لە دواین شەوی ساڵی 1991 واتە (30/31ی مانگی دیسەمبەر) میكائیل گۆرباتچۆڤی دوا سەرۆكی یەكێتی سۆڤیەت ئالای كۆمارەكانی یەكێتی سۆڤیەتی سۆسیالیستی پێچایەوە و لە بن هەنگلی خۆی ناو بردیە مالەوە .بەم شێوەیە كۆتایی بە تەمەنی 70 ساڵەی گەورەترین دەوڵەت هات .لە هەمان كاتدا پەیمانی وارشۆش كۆتایی هات .ئەو رۆژە دونیای جووت جەمسەری كۆتایی هات .كاتێ لە پەنجاكانی سەدەی بیستەمەوە تاكو كۆتایی هەشتاكانی هەمان سەدە جیهان لە ململانێیەكی سەختی دوو زلهێزدا بوو . لە ساڵی 1991وە ئەمەریكا بووە پالەوانی بێ ركابەری جیهان .ئەوكات چین تازە لە نەش و نما كردن بوو .
لەم ماوەیەدا ئەمەریكا زۆری فت كرد بەناوی چەسپاندن و بلاوكردنەوەی ئازادی و دیموكراتی . چەندین رژێمی وەك صڕبیای سلۆڤۆدان میلۆڤیچ و عێراقی بەعس و صدام حسێن و ئەفغانستانی تالیبان و لیبیای معەمەر قەزافی كۆتایی پێهێنا , جا بەرهەمەكەی چیبوو چی نەبوو .ئەوە كاری من نیە لێرەدا ستایشی بكەم یان دژی بم .لەدوای روخانی دەسەلاتی قەزافی لە ساڵی 2011 ,روسەكان هەمیشە پێیان وایە كلاوێكی گەورەیان خرایە سەر ,بۆیە كاتێ رۆژئاوایەكان هاتنە سەر رووخاندنی بنەمالەی ئەسەد لە سوریا, روسیا هەرزوو وەك ماران گەستەی بەزمەكەی لیبیا بەری پێگرت هەم لە ئەنجومەنی ئاسایش رێگای شەرعیەتدانی روخاندنی گرت,هەم لەسەر زەوی بەری بە پەلاماری داعش و هێزە قورمیشكراوەكانی توركیا و كەنداو گرت .ئەمە تاقیكردنەوەی یەكەمی روسیای ڤلادیمێر پۆتن بوو لەبەرامبەر رۆژئاوایەكان .لە ئێستاشدا كاتێ ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی لە پەیانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەچنە بن ڕدێنی وورچە سپی ئەویش ئەوە وەلام و كار و كردەوەی دەبێت ,كەسێكی وەك ( ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی) رادەسپێرن بۆ ئەم كارە .
ئەویش كە خۆی لە بنەڕەتدا ئەكتەرێكی كۆمیدی سینەمایە .پێدەچێ یاریكردنەكەی لەگەل وورچە سپی هەر بە فیلم تێگەیشتبێ . بۆیە ئۆكرانیا كەوت .نوێژەكانی بایدن و خێزانەكەشی دادی نادات .تەنها پەناهەندەیەكەی جۆنسنی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا لەوانەیە قازانجەكی كەسی هەبێت . بۆیە ئەوەی لەم ووتارە مەبەستمە دوو شتە .یەكەمیان دونیای یەك جەمسەری كۆتایی هات و دونیای فرە جەمسەری دەستی پێكردەوە .دووەمیان ئامۆژگاریەكە بۆ هەموو كەسێك بەتایبەت سیاسیەكان یاری لەخۆتان گەورەتر مەكەن .داهاتووش ئەوەیە زۆر بچكۆلەی تر دەبێتە خۆراكی گەورەكانی جیهان.هیوام وایە جەنگ لەهیچ شوێنێكی ئەم جیهانە نەبێت .بەلام بەرژەوەندی گەورەكان نەمرۆڤایەتی تێدایە نەبەزەیی .كورد لە رابردوو لە جیهانی جووت جەمسەری قازانجی نەكرد .كاتێ جیهان بووە یەك جەمسەر شتێكی دەست كەوت .هیوادارم ئەمجارە لە جیهانی جووت جەمسەریش شتێكی دەست بكەوێت .هەرچەند زەحمەتە ,چونكە ئەوەی پێی دەگوترێ بریار بەدەستی كورد ژیریەكەی موجەب نیە بەلكو سالیبە./.
تێبينيێك بنێرە: