دادگای فیدراڵی دژی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەنگی دا

(0) / / ئاسیا / سەرۆک کۆماری عێراق دادگای فیدراڵی عێراق


Mar 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیارەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار بە نایاسایی ناو برا.

دادگای فیدراڵیی عێراق تۆمارکردنی دووبارەی ناوی کاندەیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بە نایاسایی ناو برد.

لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆی نییە بڕیاری لەو شێوە بدات و ئەو شەرعییەتە بە ئەندامانی پەرلەمان دراوە نەک دەستەی سەرۆکایەتی./.