مەشعان جبوری بە فەرمی لە پەرلەمانی عێراق دەرکرا

(0) / / ئاسیا / دادگای فیدراڵی عێراق مەشعان جبوری


May 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگای فیدراڵیی عێراق شیاونەبوونی مەشعان جبوری ئەندامی سوننەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد و بەمەش ناوبراو بە فەرمی لە پەرلەمانتاری دوورخرایەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق پێشتر شیاوبوونی جبوریی بە هۆی سکاڵای پەرلەمانتارێکی پێشوو لە دژی ناوبراو بە هۆی بڕوانامەی ساختەی زانکۆ ڕەتکردبووە.

جبوری لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاندووە کە گوشاری سیاسی نەیاران و هەندێک لە هاوپەیمانان بووە هۆی ئەوەی کە دادگای فیدراڵی ئەندامێتی من لە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.

ناوبراو هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە ئەم بڕیارە کاردانەوەی بە دواوە دەبێت و ئەوەی خیانەتی کردووە، پەشێمان دەبێتەوە./.