وەزارەتی نەوتی عێراق کۆمپانیایەک بۆ هەرێمی کوردستان دادەمەرزێنێت
(0) /
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستی نوێ لە گەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان دەدات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە دامەزراندنی ئەو کۆمپانیایە، واژۆکردنی گرێبەستی نوێیە لە گەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستان.
ئەمەش وەک هەوڵیکە لە پێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتی هەرێمی کوردستان./.
تێبينيێك بنێرە: