تورکیا بۆ هێرشێکی سەربازی لە خاکی عێراق ئامادە دەبێت

(0) / / ئاسیا / شەنگال


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە تورکیا بۆ هێرشێکی سەربازی لە سەر خاکی ئەم وڵاتە ئامادە دەبێت.

محەممەد شەبەکی وتی کە لە هەر دوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێت ڕوبەڕوی ئەم پلانەی تورکیا ببینەوە.

ناوبراو وتی کە تورکیا بە بیانووی پەکەکە هێرش دەکاتە سەر شەنگال.

وتیشی کە لە ئاستی ناوخۆیی دەبێت بە جێگیرکردنی هێزەکانی عێراق ئاسایشی ناوچەکە دابین بکرێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیش دەبێت تورکیا پابەندی یاسای نەبوونی دەسدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دیکە بکرێت./.