ناتۆ دیسانەوە داوایەکی ئۆکرانیای ڕەتکردەوە

(0) / / ئەورووپا / ناتۆ ئۆکرانیا


Mar 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ داوایەکی ئۆکرانیای بۆ جێبەجێکردنی ناوچەی دژە فڕین لەو وڵاتە ڕەتکردەوە.

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام، پرسی ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکرانیا تاوتوێ کرا بەڵام کۆدەنگییەک لە سەر ئەوە هەبووە کە فڕۆکە و هێزی سەربازیی ناتۆ نابێت لە ئۆکرانیا بێت.

ڕاشیگەیاند کە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ناتۆ لە شەڕی ئۆکرانیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی بەرەو وڵاتانی دیکە./.