دۆسیەی غالب محەممەد ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کرا

(0) / / كوردستان / غالب محەممەد


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سێ ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە نوێنەرایەتی هاوپەیمانی هیوای کوردستانی نووسراوێکی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانیان ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد سەبارەت بە دۆسیەی هێرشکردنە سەر غالب محەممەد، ئامانجەکەشی ئەوەیە کە ڕێوشوێنی فیدراڵی لەو دۆسیەدا بگیرێتەبەر.

ئەو سێ ئەندامەی پەرلەمانی عێراق بریتی بوون لە کاوە محەممەد، سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەممەد و باسیان لەوەش کردووە کە دۆخی قەزا لە هەرێمی کوردستان بە سەر حیزبە دەسەڵاتدارەکان دابەش کراوە و دەسەڵاتداران لە دادگاکان بۆ مسۆگەربوونی ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان کەڵک وەردەگرن و ڕێگا نادەن ڕۆڵی پیشەییانەی خۆیان بگێڕن.

ئەو سێ ئەندامەی پەرلەمانی عێراق هەروەها ڕایانگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیان لە گەڵ فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری باسیان لە سیاسەتی سەرکوتکاری و دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان کردووە./.