بەریتانیا: پوتین دەبێت لە ئۆکرانیا شکست بێنێت

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین ئۆکرانیا


Mar 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە سەردانی ئەمریکای کردووە، جەختیکردەوە کە دەبێت سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ئۆکرانیا شکست بێنێت.

لیز تراس ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و وتی کە دەبێت گوشارە ئابورییەکان لە سەر ڕووسیا چڕ بکرێتەوە و ڤلادیمیر پوتین لە ئۆکرانیا شکست بێنێت.

ناوبراو قەیرانی ئۆکرانیای بە هەڕەشەیەک لە سەر دیمۆکراسی ناو برد و وتی کە دەبێت ئابوریی ڕووسیا کە پاڵپشتی لە پلانە سەربازییەکانی پوتین دەکات بچووک و لاواز بکرێتەوە./.