ئایا داهاتی نەوتی هەرێم مەترسی بلۆککردنی لە سەرە؟ ئەحمەدی حاجی ڕەشید وەڵامی داوەتەوە

(0) / / كوردستان / ئەحمەد حاجی ڕەشید


Mar 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پێشووی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ئەگەری ئەوە هەیە کە بەغدا بۆ بلۆککردنی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان سکاڵا تۆمار بکات.

ئەحمەد حاجی ڕەشید لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە یەکەم لێکەوتەی بڕیارەکەی دادگای فیدرالی لە سەر هەرێمی کوردستان ئەو کاتە دەردەکەوێت کە بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، لە بەر ئەوەی کە بە پێی بڕیارەکە، دەبێت کۆی گشتی بەرهەمی نەوتی هەرێم لە بودجەدا باس بکرێت.

ناوبراو وتی کە عێراق دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات لە سەر داهاتی نەوتی هەرێم و دەکرێت لە گەڵ بانکەکان قسە بکات بۆ بلۆککردنی پارەی نەوتی هەرێم، بە پێی یاسا دەتوانن پارەی نەوتی هەرێم بلۆک بکەن، بەدەر لە بانکی ناوەندی کە دەبێت خۆیان بڕیاری لێبدەن.

ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەشێکی پەیوەندیی بەو ئاڵۆزییانەوە هەیە کە ئێستا دەبینرێت، لە بەر ئەوەی کە پێشتریش هەر کات ئاڵۆزی دەبوو، ئەو سکاڵایە دەهێنرایە بەر باس./.