یاسای بودجەی عێراق لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستاندا نییە
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وتی کە هەرێمی کوردستان باشترە لە سەر ڕادەستکردنی نەوت ڕێکبکەوێت نەک داهاتەکەی.
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ڕازی بووە داهاتی نەوت بە پێی نرخی سۆمۆ ڕادەست بکات دەبێت بۆ هەر بەرمیلێک دوو بەرمیل و نیو نەوت بفرۆشێت تا بتوانێت پارەکە ڕادەستی بەغدا بکات.
ناوبراو وتی کە لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە، هەرێم لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ 750 ملیار دیناری دەست دەکەوێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەنگ بەو بودجەیە نادات کە لە بەرژەوەندی سیاسییەکان و بنەماڵە دەستڕۆیشتووەکان نووسراوە نەک بەرژەوەندی خەڵک./.
تێبينيێك بنێرە: