بەرهەم ساڵح پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Mar 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە نزیکبوونەوەی دوو ئاراستە سەرەکییەکەی شێعە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە دەستپێشخەری بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی و دەستووری بەرز دەنرخێنێت و پاڵپشتی لە هەوڵە نیشتمانییەکان دەکات بۆ ئەوەی کە دەست بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت بکرێت.

بەرهەم ساڵح لەو پەیامەدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ئەرکی هەمووان پاڵپشتییە لە هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ گەیشتن بە مافە دەستوورییەکان.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە هەوڵە نیشتمانییەکان دەکرێت بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پاراستنی ئاسایشی وڵات و خزمەتکردنی خەڵک./.