بۆ حکومەتی هەولێر و بەغدا لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی تورکیا بێدەنگن؟

(0) / / ئاسیا / تورکیا


Mar 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە کاتێکدا هەر دوو حکومەتی هەولێر و بەغدا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکەن کە تا ئێستا لە بەرامبەر دەسدرێژی و بۆردومانە ڕۆژانەکانی تورکیا بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

غەیاس سورچی ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان حکومەتی بەغدای بە بێدەنگی لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم و عێراق تۆمەتبار کرد و وتی: تورکیا دەیان بنکەی سەربازیی لە خاکی عێراقدا هەیە و بە دەیان کیلۆمەتر خاکی ئەم وڵاتەشی داگیر کردووە بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی عێراق بە تایبەت لە ڕووی دیپلۆماسییەوە لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا نابینرێت.

ناوبراو وتی کە حکومەتی بەغدا پرسی داگیرکاریی تورکیا و کردنەوەی 26 بنکەی سەربازی و هەواڵگریی ئەو وڵاتە بە هیچ دەزانێت و بێدەنگییەکی کەم وێنەی لە بەرامبەر پێشێلکردنی سەروەری و دەسەڵاتی خۆی هەڵبژاردووە./.