وەزیری پێشووی دارایی ئەفغانستان لە ئەمریکا شۆفێری تەکسییە

(0) / / ئەمەریکا / ئەفغانستان ئەمریکا


Mar 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان کە چەند ڕۆژ پێش کەوتنی کابوڵ لەو وڵاتە بەرەو ئەمریکا هەڵهاتبوو، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی ڕووی هێناوەتە ئیشی تەکسی.

خالید پایەندە وەزیری دارایی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان پاش بەدەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لەو وڵاتە پارە و سامانی خۆیی لە دەست داوە و ئێستا بە ناچاری لە ئەمریکا ڕووی هێناوەتە ئیشی تەکسی و شۆفێری دەکات.

ناوبراو ڕایگەیاندبووە کە لەم ئیش و کارەی ڕازییە.

پایەندە پێش کەوتنی کابوڵ بە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی تۆمەتبار کرابوو بەڵام دادگایی نەکرا و بۆ ئەمریکا هەڵهات./.