چەک و کەرەستەی سەربازیی تورکیا هەناردەی سەد وڵاتی جیهان دەکرێت

(0) / / ئەورووپا / تورکیا


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەزگای پیشەسازی سەربازیی تورکیا ڕایگەیاندووە کە چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەم وڵاتە هەناردەی سەد وڵاتی جیهان دەکرێت.

ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی دەزگای پیشەسازی سەربازیی تورکیا کە دەزگایەکی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتەیە، ڕایگەیاند کە تورکیا چەک و کەرەستەی سەربازی هەناردەی سەد وڵاتی جیهان دەکات و داهاتەکەشی ساڵانە 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.

ناوبراو وتی کە تورکیا هەوڵ دەدات هەناردەی خۆی لەم بوارەدا تا چەند ساڵی داهاتوو بۆ 10 ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە.

ئەو بەرپرسەی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەیرەقدار لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە سرنجی وڵاتانی جیهان بە تایبەت لە شەڕی ئۆکرانیا ڕابکێشێت./.