ئەردۆغان: کێشەمان لە گەڵ میسر نییە
(0) /
پاش لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە و میسر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش ڕایگەیاند کە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ قاهیرە لە بوارە جیاجیاکان هیچ کێشەیەکمان نییە.
سەرۆک کۆماری توکیا لە وتاری پاش نوێژی هەینی ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و میسردا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە لە گەڵ میسر لە بواری هەواڵگری و ئەمنی، دیپلۆماسی و ئابوری پەیوەندیمان هەیە و کێشەیەکی ئەوتۆمان نییە.
پێشتر مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا هەواڵی دەستپێکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی و میسری ڕاگەیاندبوو./.
تێبينيێك بنێرە: