بەرهەم ساڵح داوای کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Mar 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە پاش پەککەوتنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا وتووێژی جیدی بکەن.

بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بە تەنیا خۆی یەک ئامانج نەبووە بەڵکوو ڕێگایەک بەرەو چاکسازی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و باشترکردنی دۆخی وڵات بە گشتی بووە.

ناوبراو وتی کە نەبوونی لێک تێگەیشینی نیشتمانی و بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی پەرلەمان لە وادەی خۆی بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 5 مانگ بە سەر ئەو هەڵبژاردنانەدا، بابەتێکی نیگەرانکەرەوەیە.

بەرهەم ساڵح وتی کە بەردەوامی ئەم قەیرانە سیاسییە لە گەڵ کێشە و قەیرانەکانی دیکەی عێراق بووەتە بابەتێکی قبووڵنەکراو.

سەرۆک کۆماری عێراق داوای وتووێژی جیدی و کاریگەری لە سەرجەم لایەنەکان کرد بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و هەلومەرجی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی جیهان.

ڕاشیگەیاند کە هەلومەرجی ئابوریی عێراق پێویستی بە بەهێزبوونی بەرەی ناوخۆییە تا بتوانێت داواکارییەکانی خەڵک مسۆگەر بکات./.