هادی عامری: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی دەستپێشخەری نوێ دەکەین

(0) / / ئاسیا / هادی عامری


Mar 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق دەستپێشخەرییەک دەخاتەڕوو.

هادی عامری لە میانەی پێشوازیی لە ئەندامانی بایکۆتکاری پەرلەمانی عێراق وتی کە دەستپێشخەرییەکی باش بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە دەخرێتەڕوو.

ناوبراو وتی کە هاوپەیمانی فەتح بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە ئامادەی هاوکارییە لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان.

عامری بوونی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانیی بۆ چاودێریکردنی ئیش و کارەکانی حکومەت بە پێویست ناو برد.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە پەیوەندییەکان لە گەڵ سەدر و بارزانی و حەلبوسی بەردەوام دەبێت و عێراق پێویستی بە دانوستانی لایەنە سیاسییەکانە بۆ کۆتایی هێنان بەم تەنگەژەیە./.