جۆبایدن پەیامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت
(0) /
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێگای باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراقەوە پەیامێک بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
متیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە و پەیامی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکای بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق و هەرێم بەو ڕاگەیاند.
هەر لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا سەبارەت بە دوایین دۆخی سیاسی عێراق، دانیشتنەکانی پەرلەمان، دۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ وتووێژیان کرد./.
تێبينيێك بنێرە: