سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: بەرهەم ساڵح قسەی لە گەڵ سەدر نەکردووە
(0) /
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕەتیکردەوە کە بەرهەم ساڵح و سەید موقتەدا سەدر بە تەلەفوون لە سەر پرسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار قسەیان کردبێت.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەوەی لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاو کراوەتەوە کە بەرهەم ساڵح و سەدر پێکەوە قسەیان کردووە، دوورە لە ڕاستییەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە لە کاتێکدایە کە دووەم هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە لایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە لەم هەفتەیەدا شکستی هێنا و نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەی پەرلەمان تەواو نەبوو./.
تێبينيێك بنێرە: