پارتی بۆ ئاوات شێخ جەناب: لە ماڵەوە بە تەلەفوون ئیش بەڕێوە ناچێت

(0) / / كوردستان / ئاوات شێخ جەناب


Apr 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی لە ماڵەوە دانیشتووە و فەرمان دەردەکات، ئێستا دوو ڕێگای لە بەردەمە، یان دەوامکردن یان ئەوەی دەست لە کار بکێشێتەوە کە تا ئێستا نەیکردووە.

هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دوو هەفتە موڵەتی وەرگرتووە و تەواو بووە، ئێستا چووەتە ماڵەوە و بایکۆتی کۆبوونەوەکانی حکومەت و لێژنەی دارایی کردووە و لە ماڵەوە بە تەلەفوون کار دەکات و ئیش وا بەڕێوە ناچێت.

ناوبراو وتی کە دوو ڕێگا لە بەردەم وەزیری داراییە و سێهەمی نییە، یان دەوامکردن وەک وەزیرەکانی دیکە، یان دەست لە کار کێشانەوە و دەستنیشانکردنی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە.

هێڤیدار ئەحمەد ئەوەشی ڕاگەیاند کە وتووێژ لە گەڵ وەزیری دارایی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکەی بەردەوامە، نەک ئەوەی کە نامە و نووسراوی بۆ ببرێتە ماڵەوە./.