ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی سێقۆڵی لە ئارادایە

(0) / / ئاسیا / حەلبوسی


Apr 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی دروستبوونی کێشە لە نێوان حاکم زامڵی و محەممەد حەلبوسی، هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ڕزگاریی نیشتمانی یان هاوپەیمانی سێقۆڵی دەکرێت، ئەگەر موقتەدا سەدر دەستێوەردانی نەبێت و کێشەکە یەکلایی نەکاتەوە.

مەشعان جبوری سەرۆکی حیزبی وەتەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە زامڵی ڕازی نییە وەک جێگری حەلبوسی ناو ببرێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەشێکە لە دەستەی سەرۆکایەتی و ئەمەش کێشەی خستووەتە نێوانیان.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەستێوەردانی نەبێت ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی نێوان سەدر و بارزانی و حەلبوسی لە ئارادایە.

جبوری ڕایگەیاندووە کە لە دەستووری عێراقدا شتێک بە ناوی دەستەی سەرۆکایەتی نییە و دادگای فیدراڵی ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە پەرلەمان سەرۆک و دوو جێگری هەیە./.