فەرەنسا دیپلۆماتکارانی ڕووسیا دەردەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئیمانۆیل مەکرۆن


Apr 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە پاریس بڕیاری دەرکردنی ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی ڕووسیای دەرکردووە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هاتووە کە هەڵسووکەوتی ئەو دیپلۆماتکارانە بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی فەرەنسایە و ئەم دەرکردنەش بەشێکە لە دەستپێشخەری ئەورووپی.

بەرپرسێکی فەرەنسی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی 35 دیپلۆماتکاری ڕووسیا دەردەکات.

ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنساش ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵێکی ڕادیۆیی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کوژراوەکانی شاری بۆچا داوای زیاتربوونی سزا نەوتییەکانی سەر ڕووسیای کرد./.