پارتی لە سەر هەڵبژاردنەکانی کوردستان هۆشداری بە ڕێواس فایەق دەدات

(0) / / كوردستان / ڕێواس فایەق


Apr 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە گەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و هەموو ڕێگایەکیش بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر.

زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وتی کە نابێت چیتر سەرۆکی پەرلەمان لایەنگری حیزبێک بێت و دەبێت بە زووترین کات بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکات بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان.

ناوبراو وتی کە ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان ڕانەگەێنێت، زۆرینەی پەرلەمان بەکار دەهێنین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان جارێکی دیکە بنەمای سازانی پێشێلکردووە.

زانا مەلا خالید وتی کە هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت مافی هەڵبژاردن لە خەڵکی کوردستان زەوت بکات و پەرلەمانی کوردستانیش نابێت لەم بارودۆخە نالەبارەدا بێدەنگ بێت./.