یەکێتی لە سەر هەڵبژاردنەکان چۆن وەڵامی پارتیی داوەتەوە؟

(0) / / كوردستان / یەکێتی پارتی


Apr 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا کردەوە بەڵام مەرجی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانیشی خستووەتەڕوو.

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وتی کە هەر دوو یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە و دەبێت هەموار بکرێنەوە.

ناوبراو وتی: ئەزموون دەریخستووە کە پەرلەمان بە هەڵبژاردنی یەک بازنەیی ناتوانێت نوێنەری خەڵک بێت.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتی: دەبێت هەڵبژاردنێک بکەین کە تێیدا دەنگدەر دڵنیا بێت لەوەی ئەو دەنگەی کە دەیخاتە سندۆقەوە نافەوتێت و یاسای هەڵبژاردنەکانیش بوار بۆ ساختەکاری نەهێڵێتەوە.

زیاد جەبار وتی کە دەبێت پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەیان لە پەرلەماندا هەبێت نەک ببنە نوێنەری حیزبێکی سیاسی./.