یەکێتی: لە پارتی قبووڵ ناکەین

(0) / / كوردستان / زیاد جەبار


Apr 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وتی کە پارتی گرفت درووست دەکات و بەنیازە پەنا بۆ زۆرینە و کەمینە ببات و ئەمەش جێگای قبووڵکردن نییە.

زیاد جەبار وتی کە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتن و لێک نزیکبوونەوە، سەرجەم فراکسیۆنەکان بە پارتیشەوە لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە دەبێت هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت و نەبنە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

ناوبراو وتی: هەر لە مانگی ڕابردوو سەرجەم فراکسیۆنەکان لە سەر ئەوە هاوڕابوون کە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمیسیۆن و پرسی دەستووری هەرێم کە هەر سێ بابەتەکە ڕەهەندی نیشتمانی، سیاسی و یاساییان هەیە، دەبێت ڕێکەوتن و سازانیان لە سەر بێت و بە بێ ڕێکەوتن تێپەڕ ناکرێن.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتی کە بەدەر لە پارتی سەرجەم فراکسیۆنەکان پابەندی ڕێکەوتنەکەن و دەیەوێت پەنا بۆ زۆرینە و کەمینە ببات و ئەمەش جێگای قبووڵکردن نییە./.