باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق کێیە؟

(0) / / ئاسیا / محەممەد کازم ئالی سادق


Apr 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

محەممەد کازم ئالی سادق کە پێشتر جێگری یەکەمی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بووە، وەک باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتە دەستنیشان کراوە.

پاش تەواوبوونی ماوەی کارکردنی ئیرەج مەسجدی وەک باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە، محەممەد کازم ئالی سادقی وەک باڵیۆزی نوێ لە بەغدا دەستنیشان کرد.

ئالی سادق ساڵانێک جێگری یەکەمی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بووە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک باڵیۆزی نوێی ئێران دەست بەکار ببێت.

ناوبراو لە نەجەفی ئەشرەف و لە بنەماڵەیەکی ئائینی و زانستیی ناسراوە و برای بچووکی کەسایەتی و نووسەر و شاعیر محەممەد ڕەزا ئالی سادقە.

باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا شارەزایی تەواوی لە زمانی عەرەبی و زاراوەی عێراقی هەیە./.