شاسوار عەبدولواحید چۆن باسی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات؟

(0) / / كوردستان / شاسوار عەبدولواحید


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە توندی ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرت.

شاسوار عەبدولواحید لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆچوونی خۆیی لە سەر چەند پرسێکی گرنگی ئێستای کوردستان دەربڕی.

ناوبراو لە بەشێک لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە کاردانەوەی توندی حکومەتی تورکیا و حیزبەکانی ئەو وڵاتە لە سەر پولەکەی پاپا وتی کە دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕایانگەیاندووە کە پولەکە فەرمی نییە، خۆ ئاڵای کوردستان فەرمییە و دەستووری عێراقیش ڕوونیکردووتەوە.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی کە لە تورکیا بەدەر لە پولەکە سووکایەتیش بە ئاڵای کوردستان کرا، ئەی کوان ئەوانەی ڕۆژگارێک خۆیان بە داکۆکیکاری ئاڵای کوردستان دەزانی و ئەوانەی باسی نیشتمان و نەتەوەیان دەکرد لە کوێن؟

شاسوار عەبدولواحید وتی کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوخۆ شێر و بۆ دەرەوە ڕێویەکی هەڵاتون./.