لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای نایجڕیا 70 داعشی کوژران

(0) / / ئەفریقیا / داعش نایجڕیا


Apr 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

سوپای نایجڕیا ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانی لە دژی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە باکوری ئەم وڵاتە، 70 تیرۆریست کوژراون.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی نایجڕیا شەوی شەممە لە ناوچەی سنوریی دەریاچەی چاد لە باکوری ئەم وڵاتە، پێگەی تیرۆریستانی داعشیان کردە ئامانج.

ئەو ناوچەیە بە شوێنی جێگیربوونی تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا هەژمار دەکرێت و چالاکییەکانیان لە ساڵی 2016 تا ئێستا بەردەوامە.

پێشتریش لە ئاکامی بۆردومانکردنی پێگەی گرووپە توندڕۆکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نایجڕیا 100 کەس بە تایبەت ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کوژران./.