چاوش ئۆغلۆ: تورکیا هێزێکی جیهانییە

(0) / / ئەورووپا / تورکیا چاوش ئۆغلۆ


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئەم وڵاتە نەک هێزێکی ناوچەیی بەڵکوو بووەتە هێزێکی جیهانی.

مەولود چاوش ئۆغلۆ ڕایگەیاند کە قەیرانەکانی نزیک لە تورکیا ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئەم وڵاتەی زیاتر کردووە.

ناوبراو وتی کە تورکیا لە ئێستادا بووەتە هێزێکی جیهانی.

وتیشی کە هەوڵ دەدەین شەڕی ئۆکرانیا ڕابگرین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی ئەوەیکرد کە وڵاتەکەی بۆ جیهانێکی دادپەروەرانە خەبات دەکات.

ئۆغلۆ وتی کە ئەنکەرە پاڵپشتی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا، یەمەن، لیبیا و ئۆکرانیا دەکات./.