ئەندامێکی باڵای داعش لە عێراق دەستبەسەر کرا
(0) /
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریستێکی داعشی کە بەنیازی کردەوەی تیرۆریستی لە مانگی ڕەمەزان بووە، دەستبەسەر کراوە.
ئەو تیرۆریستیەی داعش لە لایەن هێزەکانی سەر بە هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پارێزگای نەینەوا دەستبەسەر کراوە و ناویشی هانییە و لە دەزگای دادی گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتیی هەبووە.
تیرۆریستەکەی داعش دانی بەوەدا ناوە کە بەرپرسی گەیاندنی دارایی بۆ ئەندامانی داعش لە نێوان عێراق و وڵاتێکی دراوسێ بووە.
شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو تیرۆریستە لە ڕێگای بۆمبەوە پلانی کردەوەی تیرۆریستیی لە دژی خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی ڕەمەزان هەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: