کۆشکی سپی: بایدن سەردانی ئۆکرانیا ناکات

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن ئۆکرانیا


Apr 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیازی ئەوەی نییە سەردانی ئۆکرانیا بکات.

جێن ساکی ڕۆژی سێ شەممە ئەگەری سەردانیکردنی ئۆکرانیای لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە ڕەتکردەوە.

ناوبراو وتی کە ئەمریکا درێژە بە هەوڵەکانی لە دژی ڕووسیا بە تایبەت لە ڕێگای گەمارۆکانەوە دەدات.

وتیشی کە ئەمریکا لە سەرەتای ئەم شەڕەوە 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئۆکرانیای کردووە و لە ڕووی سەربازیشەوە زانیاری پێویست بەو وڵاتە دراوە.

ساکی هەروەها وتی کە ئەگەر نوێنەری ڕووسیا لە کۆبوونەوەی گرووپی 20 بەشداری بکات، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئەو کۆبوونەوە بایکۆت دەکات./.