بایدن: 2 ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیامان کردووە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن ئۆکرانیا


Apr 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە 800 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی سەربازی و 500 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری ئابوری دەدرێتە ئۆکرانیا.

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەدەر لە هاوکارییەکانی پێشوو، 800 ملیۆن دۆلاری دیکە دەداتە ئۆکرانیا.

ناوبراو پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا لە واشنتن وتی کە لە ڕووی دابینکردنی چەک و کەرەستەی سەربازییەوە هاوکاری کیێف دەکرێت.

بایدن وتی کە هەفتەی ڕابردوو بڕی 800 ملیۆن دۆلار هاوکاریم بۆ ئۆکرانیا واژۆ کرد کە چەندین سیستەمی تۆپخانەیی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی لە خۆ دەگرت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی ئەمڕۆ (پێنج شەممە) 800 ملیۆن دۆلار هاوکاری دیکە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکان دەدەینە ئەو وڵاتە.

وتیشی کە 500 ملیۆن دۆلاریش وەک هاوکاری ئابوری دەدرێتە ئۆکرانیا و بەمەش کۆی گشتی هاوکارییەکان لە دوو مانگی ڕابردوو دەگاتە 2 ملیار دۆلار./.