سعوودیە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەمریکا بە مێژوویی و بەهێز ناو دەبات

(0) / / ئەمەریکا / سعوودیە ئەمریکا


Apr 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزخانەی سعوودیە لە ئەمریکا ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵی سەبارەت بە دابەزینی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و واشنتنی بە بێ بنەما ناو برد.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی سعوودیە لە ئەمریکا جەختیکردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و واشنتن، پەیوەندییەکی مێژوویی و بەهێزە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەرپرسانی هەر دوو وڵات لە ئاستی سیاسی ڕۆژانە لە پەیوەندیدان و لە بوارەکانی ئەمنی، وزە و وەبەرهێنانیش هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان سعوودیە و ئەمریکادا هەیە.

بەیاننامەکە دەڵێت کە لە 77 ساڵیی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئەمریکا، هەندێک ناکۆکی لە دۆسیەکانی نێوان هەر دوو وڵاتدا هەبووە بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆکاری درێژەپێنەدانی هاوکارییەکان بۆ مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێکی لاوازی مێژوویی./.