بەرهەم ساڵح لە سەر داهاتووی داعش چی دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Apr 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە جەختی لە سەر پێویستی پاڵپشتی لە هێزە چەکدارەکان بۆ بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردەوە.

بەرهەم ساڵح ڕۆژی یەک شەممە لە چاوپێکەوتنی جومعە عناد وەزیری بەرگری عێراق، دۆخی ئەمنی ئەم وڵاتە و پرۆسە سەربازییەکانی دژ بە پاشماوەی گرووپی تیرۆریستی داعشی تاوتوێ کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق بە پێویستی زانی کە لە هەر ڕوویەکەوە پاڵپشتی لە هێزە چەکدارەکان بە ئامانجی نەهێشنی کەلێنە ئەمنییەکان بکرێت.

ناوبراو وتی کە پێویستە ڕوبەڕوی ئەو کەسانە ببنەوە کە هەوڵی لاوازکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی خەڵکی عێراق دەدەن./.