داوا لە مەکرۆن دەکرێت 200 منداڵی فەرەنسی لە کەمپی هۆڵ بگەڕێنێتەوە

(0) / / ئەورووپا / ئیمانۆیل مەکرۆن کەمپی هۆڵ


Apr 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە سەرۆک کۆماری فەرەنسا کرد کە گەڕانەوەی 200 منداڵی فەرەنسی لە سوریا بخاتە ڕیزی کارە گرنگەکانیەوە.

نووسینگەی ڕێکخراوی لێبۆردونی نێودەوڵەتی لە پاریس لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی ئیمانۆیل مەکرۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسا ڕایگەیاند کە 200 منداڵی فەرەنسی بە پێچەوانەی هەموو یاساکان لە سوریا دەستبەسەر کراون و دەبێت حکومەتی پاریس ئەوان بگەڕێنێتەوە.

بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی دیکەی ئەورووپیش هەمان سیاسەتیان بەرامبەر بە هاووڵاتییەکانی خۆیان پەیرەو کردووە.

ئەو منداڵانەش هەموویان منداڵی تیرۆریستییە ئەورووپییەکانی داعشن کە وڵاتانی ئەورووپی ئامادە نین لە خاکی خۆیان وەریانبگرن و لە ئێستادا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەد لە سوریان، بە تایبەت لە کەمپی هۆڵ.

فەرەنسا تا ئێستا 35 منداڵی گەڕاندووەتەوە و سەبارەت بەوانەش کە تەمەنی یاساییان هەیە ڕایگەیاندووە کە دەبێت لە سوریا و عێراق وەک شوێنی تاوانەکەیان دادگایی بکرێن./.